هەسەدە زانیارییەکی گرنگی ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / مەزڵوم عەبدی سوریا


Apr 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ڕایگەیاند کە لە کاتی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، مەزڵوم عەبدی لە ناو فڕۆکەخانەکە بووە.
فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ڕایگەیاند کە دوێنێ بە مەبەست زانیارییەکان بە درووستی بڵاو نەکرانەوە، ئەویش لە پێناو پاراستنی ژیانی فەرماندەی گشتی هەسەدە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە مەزڵوم عەبدی بە سەلامەتی گەیشتووەتەوە ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکەی سلێمانیدا نەبووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بەیاننامەیەکی ورد لە سەر هێرشەکە بڵاو دەکرێتەوە./.