سودانی هەڵەیەکی وڵاتانی عەرەبی ئاشکرا دەکات

(0) / / ئاسیا / عێراق محەممەد شیاع سودانی


Apr 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە یەکێک لە هەڵە ستراتیژییەکانی وڵاتانی عەرەبی ئەوە بوو کە لە عێراق دوور کەوتنەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەڵی نەبوون.
محەممەد شیاع سودانی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرە وتی کە لە پاش 2003 وێنەی زۆری کوشتن و کۆچ و شەڕی بێهۆمان بینی و پاشان بە پەسەندکردنی دەستوور هیوایەک گەڕایەوە و دواتریش وەرزێکی دیکە دەستیپێکرد کە ئەویش شەڕی تائیفی پلان بۆ داڕێژراو و تیرۆریزم بوو.
ناوبراو وتی کە لەو سەردەمەدا دەسکەوتی زۆر هەبوو بەڵام چاوەڕوان دەکرا دەسکەوتەکان زیاتر بن.
سودانی وتی کە هەندێک بوونەتە هۆکاری گەندەڵی و لە دەسەڵاتدان و لە پۆستەکانیان بۆ بەرژەوەندی کەسی و حیزبی کەڵک وەردەگرن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە جۆربەجۆری ئێستا هۆکاری بەهێزبوونی عێراقە نەک هۆکاری لاوازبوون و دەبێت بەرژەوەندی عێراقمان بە لاوە گرنگ بێت و هەر بڕیارێک دەدەین بڕیارێکی عێراقییانە بێت.
محەممەد شیاع سودانی وتی کە یەکێک لە هەڵە ستراتیژییەکانی وڵاتانی عەرەبی ئەوە بووە کە لە عێراق دوورکەوتنەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەڵ وڵاتی ئێمە نەبوون و پاش هەڕەشەی داعش دانیان بەمەدا نا.
سودانی وتی کە ئەوەی لە بەرامبەر داعش وەستان، عێراقییەکان بوون کە بە نوێنەرایەتی لە جیهان شەڕیان کرد، لێرە هەمووان جەخت لە سەر گەڕانەوەی عەرەبەکان بۆ عێراق دەکەنەوە نەک گەڕانەوەی عێراق بۆ جیهانی عەرەب، لە بەر ئەوەی کە عێراق هەبووە و دەمێنێتەوە./.