عێراق چەندە بێکاری هەیە؟
(0) /
بە پێی دوایین ئاماری ڕاگەێندراوی حکومەتی عێراق، ژمارەی بێکاران لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 589 هەزار و 556 کەس.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی کێشەی نیشتەجێبوونی کردووە و بڕیاریداوە کە سندۆقی نیشتمانی نیشتەجێبوون بەرفراوانتر بکرێت و قەرزی زیاتر بە هاووڵاتیان بدرێت.
هەر لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران قەیرانی بێکاری و لێکەوتەکانیشی تاوتوێ کراوە کە ژمارەی بێکارانی عێراق یەک ملیۆن و 589 هەزار و 556 کەس بووە و بڕیار دراوە هەوڵەکانی دۆزینەوەی هەولی کار بۆ ئەوانیش زیاتر بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: