بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا: زیلینسکی هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان

(0) / / ئەورووپا / ئەمریکا ئۆکراینا زیلینسکی


Apr 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسێکی خانەنشینی هەواڵگری ئەمریکا هۆشدارییدا کە زیلینسکی نەک تەنیا هەڕەشەیە بۆ سەر ئۆکراینا، بەڵکوو بە هەڕەشەیەک بۆ سەر جیهان دادەنرێت.
ئسکات ڕیتر بەرپرسی هەواڵگری خانەنشینی ئەمریکا هۆشدارییدا کە سەرۆک کۆماری ئۆکراینا هەڕەشە لە جیهان بە گشتی دەکات.
ناوبراو وتی: خەڵک دەبێت لەوە تێبگەن کە ئێمە دەبێت بە تەواوی پاڵپشتییەکانمان بۆ زیلینسکی ڕابگرین، دەبوایە ئەمەمان زوو بکردایە لە بەر ئەوەی کە ناوبراو تەنیا هۆکاری لەناوچوونی ئۆکراینا نییە بەڵکوو ڕەنگە جیهان لە کۆتاییەکەی نزیک بکاتەوە.
ڕیتر ئاماژەشی بە کێشەکانی ئۆکراینا دا و وتی کە چەک و پێداویستی سەربازی هێزەکانی ئەم وڵاتە زۆر کەمە و ئەستەمە تا کۆتایی هاوین بتوانن خۆڕاگری بکەن./.