ئەعرەجی: عێراق نابێتە سەکۆی هێرشی سەر وڵاتانی دراوسێ

(0) / / ئاسیا / بەغدا تورکیا قاسم ئەعرەجی عێراق


Apr 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەختیکردەوە کە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە خوازیاری چارەسەرکردنی بەربەستەکانی بەردەم پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لە گەڵ تورکیا.
قاسم ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنی عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و دۆخی ئەمنی ناوچەکە و هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنکەرە و کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانی تاوتوێ کرد.
ئەعرەجی دڵنیایی دایە باڵیۆزی تورکیا کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق خوازیاری چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنکەرەیە.
ناوبراو وتی کە عێراق نابێتە سەکۆی هێرشی سەر وڵاتانی دراوسێ.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەختیکردەوە کە ئەم وڵاتە دەیەوێت ببێتە پردی پەیوەندی لە گەڵ دۆستان و برادەران./.