شارەوانی بەغدا کەمترین بودجەی لە نێو پایتەختەکانی جیهاندا هەیە

(0) / / ئاسیا / عێراق بەغدا


Apr 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
شارەوانی بەغدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ژێرخانەکانی خزمەتگوزاری لە پایتەختی عێراق کۆنن و بەرەو لەناوچوون دەڕۆن. ڕاشیگەیاندووە کە ئەم شارەوانییە لە نێو پایتەختەکانی جیهاندا کەمترین بودجەی هەیە.
کازم عەبدولحەسەن جونی جێگری سەرۆکی شارەوانی ناوچەی مەنسوری بەغدا ڕایگەیاند کە بە پێی کۆنبوونی ژێرخانەکان، بەغدا بۆ بوژانەوەی شار و خزمەتگوزارییەکان پێویستی بە بودجەیەکی زۆر هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو بودجەی دەدرێتە شارەوانی بەغدا، کەمترین بودجەیە لە ئاستی جیهان بەراورد بە پایتەختەکانی دیکە و لە گەڵ پێویستی خزمەتگوزارییەکان یەک ناگرێتەوە.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاند کە تۆڕی دابەشکردنی ئاوی بەغدا لە ساڵی 1980 بە هاوکاری کۆمپانیایەکی هۆڵەندا جێبەجێ کراوە و تا ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ نۆژەنکردنەوە یان درووستکردنی تۆڕی نوێ هەڵنەگیراوە./.