ئایا سودانی گۆڕانکاری لە کابینەی عێراقدا دەکات؟

(0) / / فایلی تایبەت / عێراق محەممەد شیاع سودانی


Apr 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژنامەیەکی عەرەبی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی کارنامەی لاوازەوە گۆڕانکاری لە چەند وەزارەتێکی کابینەی عێراقدا دەکرێت.
سەرچاوە ئاگادارە سیاسییەکانی عێراق لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕایانگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەیەوێت چەندین وەزیری کابینەکەی بە هۆی لاوازبوونی کارنامەوە بگۆڕێت.
لە بەرامبەردا ژمارەیەک لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە کە ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەرییان نابێت، لە بەر ئەوەی کە وەزیرەکان لە هەمان حزب و لایەن دەبن کە پشکیان لە کابینەکەی سودانیدا هەیە.
لە بەرواری 10 ی تشرینی یەکەمی 2022 محەممەد شیاع سودانی کابینەی خۆیی بە هاوکاری و پاڵپشتی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و بە بەشداری سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەدەر لە ڕەوتی سەدر ڕاگەیاند.
پێگەی العربی الجدید ڕایگەیاندووە کە سودانی بە پێی بەڵێنەکەی بۆ هەڵسەنگاندنی کارنامەی وەزیرەکانی لە شەش مانگەی یەکەمی کابینەکەی، بەشێک لەو بەڵێنەی بە لادانی پارێزگاری قادسیە جێبەجێ کرد، هەرچەندە پارێزگاری نوێ بە جۆرێک بەسراوەی ئەوەی پێشووە.
سەرچاوەیەکی بە پێگەی العربی الجدیدی ڕاگەیاندووە کە ڕەنگە 5 یان 6 وەزیری کابینەکەی سودانی بگۆڕدرێن.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەو وەزیرانەی هەستیان بە لادانی خۆیان دەکرد لە گەڵ سودانی کۆبوونەوەتەوە و داوای موڵەتیان کردووە تا ئیش و کارەکانیان باشتر جێبەجێ بکەن.
هێشتا دیار نییە کە ئەو وەزیرانەی کابینەی عێراق کێن کە گۆڕانکارییەکان ئەوان دەگرێتەوە.
دەوترێت کە زۆربەی ئەوانەی مەترسی گۆڕینیان لە سەرە، لە وەزارەتە خزمەتگوزارییەکانن.
کابینەی سودانی 23 کورسی هەیە و ئەمەش لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی شێعە، سوننە، کورد و کەمینەکان دابەش کراوە./.