ژمارەی قوربانییەکانی هێرشەکەی پێنجوێن ئاشکرا بوو
(0) /
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند کە بە هۆی بۆردومانەکەی ڕۆژی ڕابردووی سنوری پێنجوێن لەم پارێزگایە، 4 کەس کوژراون و برینداربوون.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند کە ئەمە ئاماری سەرەتاییە و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای خواستووە کۆتایی بەم ڕووداوانە بێت و قوربانییان نەبێت.
پارێزگاری سلێمانی وتی کە هیوادارین ناوچەکەمان دوور بێت لەم شەڕ و ئاڵۆزییانە و خەڵک ژیانی ئاسایی خۆیان بکەن.
ناوبراو وتی کە بە پێی ئامارە سەرەتاییەکانەوە دوو کەس کوژراون و 2 ی دیکەش بە هۆی هێرشی درۆنەکانەوە برینداربوون./.
تێبينيێك بنێرە: