وەزیری دەرەوەی سعوودیە پاش 12 ساڵ سەردانی سوریا دەکات

(0) / / ئاسیا / سعوودیە سوریا


Apr 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی دیمەشق دەکات.
ئەو سەرچاوە بە پێگەی میدل ئیست نیوزی ڕاگەیاندووە کە فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی سوریا دەکات.
فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا ڕۆژی 12 ی نیسانی ئەمساڵ سەردانی سعوودیەی کرد.
سعوودیە و سوریا پاش کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندی کۆنسووڵی و دەستپێکردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوانیان بڵاو کردەوە./.