سەرۆکی بزوتنەوەی نەهزەی تونس دەستبەسەر کرا

(0) / / ئەفریقیا / تونس


Apr 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
بزوتنەوەی نەهزەی تونس هەواڵی دەستبەسەرکردنی سەرۆکەکەیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاگەیاند.
بزوتنەوەی نەهزەی تونس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان شەوی دووشەممە هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی ڕاشد غەنوشی سەرۆکی ئەم بزوتنەوەیە و دەستبەسەریان کردووە.
غەنوشی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بزوتنەوەی نەهزە ئەمەی بە پێشهاتێکی زۆر مەترسیدار ناو بردووە. ناوبراو پێشتر سەرۆکی پەرلەمانی تونس بووە.
لە مانگی شوباتەوە تا ئێستا 10 کەسایەتی نەیاری حکومەتی ئێستای تونس دەستبەسەر کراون./.