ئەمریکا: کێشەکانی تونس بە ڕێگای دیمۆکراسی چارەسەر دەبێت

(0) / / ئەفریقیا / تونس


Jul 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە کێشەکانی تونس بە ڕێگای دیمۆکراسی چارەسەر دەبێت. داوای لە لایەنەکانی ئەو وڵاتەش کردووە کە لە توندووتیژی دوور بکەونەوە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە بە وردی چاودێری دۆخی تونس دەکرێت و لە پەیوەندی لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەش جەخت کراوەتەوە کە ڕێگاچارەی کێشە سیاسی و ئابورییەکانی تونس دەبێت بە پێی دەستوور، دیمۆکراسی، مافی مرۆڤ و ئازادی بێت.

لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە واشنتن داوای لە لایەنەکانی تونس کردووە لە هەر توندووتیژییەک خۆیان بە دوور بگرن و نابێت دەسکەوتە دیپلۆماسییەکانی تونس بەم شێوازە لە ناو ببرێت./.