هەرێمی کوردستان پابەندبوونی بە یاسای بودجەی عێراق ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Apr 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەولێر لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 ی عێراق پابەندی بەڵێنەکانی خۆی دەمێنێتەوە.

مەسرور بارزانی وتی کە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان.

ناوبراو وتی کە بەداخەوە پرسی بودجە لە عێراقدا بە سیاسی کراوە بەڵام لە ئاکامدا یاسایەک پەسەند کرا کە سەرجەم لایەنەکان تێیدا براوەن.

بارزانی داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بنێرێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە هەولێر پابەندی بەڵێنەکانی خۆیە لەو ڕێکەوتنەدا و هیواداریشە بەغدا بە هەمان شێوە پابەند بێت./.