کۆبوونەوە گرنگەکە؛وەزیری دەرەوەی سعوودیە چی بە بەشار ئەسەد وتووە؟

(0) / / ئاسیا / فەیسەڵ بن فەرحان بەشار ئەسەد سعوودیە سوریا


Apr 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕۆژی سێ شەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سوریا و لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کۆبووە.
فەیسەڵ بن فەرحان لەو کۆبوونەوەدا سەرەتا سڵاوی شا و جێنشینی سعوودیەی گەیاندە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا و هیوای ئاسایش و سەقامگیریی بۆ سوریا و گەلی ئەم وڵاتە خواست.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە جەختی لە سەر گرنگی دابینکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ سەرجەم ناوچەکانی سوریا و هەروەها دابینکردنی هەلومەرجی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و کۆتایی ئێش و ئازارەکانی ئەوان و سەقامگیری سوریا کردەوە.
بن فەرحان وتی کە سعوودیە دڵنیاییە سوریا دەتوانێت ئەم قۆناغەش تێپەڕ بکات و ڕیازیش لە گەڵ دیمەشق دەبێت.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی کە لە قۆناغی داهاتوودا دەبێت پەیوەندییەکانی سوریا و وڵاتانی عەرەبی ئاسایی ببێتەوە./.