سودانی وادەی دەستپێکردنی هەناردەی نەوتی هەرێمی ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / محەممەد شیاع سودانی عێراق بەغدا


Apr 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە کە بەغدا ڕوبەڕوی هەر گرووپێکی چەکداری دەبێتەوە کە بیەوێت هەڕەشە لە سەر وڵاتانی دراوسێ دابنێت.
محەممەد شیاع سودانی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العراقیە وتی کە بە لای هەندێک هاوبەشی سیاسییەوە دەبێت سەرۆک وەزیران هەر بڕیارێک بە ڕاوێژ و بەشداری ئەوان دەربکات، ئەم تێڕوانینە درووست نییە لە بەر ئەوەی کە سەرۆک وەزیران دەسەڵاتی خۆیی هەیە و پاراستنی ئەو دەسەڵاتانەش بەشێکە لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق.
سودانی ڕێکەوتنی نەوتیی بەغدا و هەولێری بە گرنگ ناو برد کە داڕشتنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانە و وتی کە تا چەند ڕۆژی داهاتوو کۆمپانیای سۆمۆ لە گەڵ کۆمپانیا چالاکەکانی بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان گرێبەستێک واژۆ دەکات و کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیش بە تورکیا ڕادەگەێنێت.
ناوبراو وتی کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق تووشی گۆڕانکاری نەبووە و لە سەدا 12.67 دیاریکراوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە کە خاکی ئەم وڵاتە شوێنی هەڕەشەی دژ بە وڵاتانی دراوسێ نییە و بەرژەوەندییەکانی تورکیاش دەخوازێت کە پەیوەندی باشی لە گەڵ عێراق هەبێت./.