ئەمریکا دیسانەوە سزای بە سەر ئێراندا سەپاندەوە

(0) / / ئاسیا / ئێران ئەمریکا


Apr 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دوا نیووەڕۆی چوارشەممە 19 ی نیسان سزای نوێی بە سەر ئێراندا سەپاندەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کەسێک و 6 دامەزراوەی بە تۆمەتی چالاکی لە بواری درووستکردنی درۆنی سەربازی لە ئێران خستووەتە ڕیزی سزاکانەوە.
سزاکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی گوشارەکانی حکومەتەکەی جۆبایدنە کە درێژکراوی هەمان سیاسەتی سەردەمی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتەیە کە بە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان ناوبانگی دەرکردووە.
مەهدی خۆش قەدەم بەڕێوەبەری کۆمپانیای " پردازان سیستم نماد آرمان " ی ئێرانیی خراوەتە ڕیزی گەمارۆکانەوە. ئەم کۆمپانیایە ساڵی 2018 جارێکی دیکە لە ڕیزی گەمارۆکاندا دانراوە.
برایان نیلسۆن جێگری تیرۆریزم و زانیاری دارایی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی ئەمڕۆ کەوتوونەتە ڕیزی گەمارۆکانەوە، کاڵا و تەکنۆلۆژیای پیشەسازی بەرگری و پلانی درۆنەکانی ئێرانیان دابین کردووە./.