حکومەتی عێراق: هەناردەی نەوتی هەرێم لە پاش جەژنی ڕەمەزان دەست پێدەکاتەوە
(0) /
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە ئەگەرێکی زۆرە لە پاش جەژنی ڕەمەزان هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە.
باسم عەوادی وتی کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە کە هەناردەی نەوتی هەرێم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست پێدەکاتەوە.
عەوادی وتی کە وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە هاوبەشەکەن.
ناوبراو وتی کە کۆمپانیای سۆمۆ لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا نامەیەکی فەرمی بۆ تورکیا دەنێرێت و هەناردەی نەوت دەست پێدەکاتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: