بزانە لە باخەکەی ئەبوبەکر بەغدادی چی دۆزراوەتەوە؟

(0) / / ئاسیا / داعش ئەمریکا ئەبوبەکر بەغدادی


Apr 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە هەڵمەتێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و هەسەدە دەست بە سەر یەک ملیۆن دۆلار پارە و بەرمیلێک زێڕ لە باخەکەی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی پێشووتری گرووپی تیرۆریستی داعش گیراوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە ئەمریکییەکان و هەسەدە ئەو پارە و زێڕەیان لە کێڵگەیەکدا دۆزیوەتەوە کە دەکەوێتە ناوچەی کەسرە فەرەج لە باشوری ڕققە کە بە باخ و کێڵگەی بەغدادی ناسراوە، لە بەر ئەوەی کە ئەبوبەکر بەغدادی یەکەم سەرکردەی ڕێکخراوی داعش بووە کە لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە لە لایەن داعشەوە لەوێ دەمایەوە.
هەڵمەتەکە پاش ئەوە هات کە زانیارییەکان ئاماژەی بە بوونی حەشارگەیەکی نهێنی دەکرد کە لەو هەڵمەتەدا دۆزرایەوە و چوار ژووری خۆحەشاردانی تێدا درووست کرابوو، لە نێو باخەکەدا چوار بەرمیل دۆزرانەوە کە پڕکرابوون لە زێڕ و پارە و بڕەکەی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە چەک و پارەی دیکە لە نێو باخەکەدا دۆزراوەتەوە کە ڕێکخراوەکە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە خۆکوژییەکان و هێرشە لە ناکاوەکانی بەکاریهێناوە. پارە و زێڕ و چەکەکانیش بۆ ناوچەیەکی هاوبەشی هەسەدە و هێزەکانی ئەمریکا گواستراوەتەوە./.