سەرچاوەیەکی عێراقی: ئەمریکا عەین ئەسەد بەرفراوانتر دەکات

(0) / / ئاسیا / عەین ئەسەد عێراق ئەمریکا


Apr 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
چالاکوانێکی سیاسی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاندووە کە سوپای ئەمریکا لە پێناو بەرفراوانترکردنی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد دەیەوێت زەوییەکانی نزیک ئەو بنکە سەربازییە بکڕێت.
عەبدوڵڵا جەغیفی ئەمینداری گشتی پارتی احرار الفرات ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە کارەساتێکی گەورە چاوەڕوانی پارێزگای ئەنبار دەکات و ئەمریکییەکان بە بێ هیچ بەربەستێک سەرقاڵی کڕینی زەوی و بەرفراوانترکردنی بنکەی سەربازی عەین ئەسەدن.
ناوبراو وتی کە ئەمریکییەکان سەرقاڵی کڕینی زەوی هۆزەکانی پارێزگای ئەنبارن و بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بەرەو ڕۆژئاوای عێراق پەرە پێدەدەن.
ئەو چالاکوانە سیاسییە ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی پارێزگا و پەرلەمانتارانی ئەنبار دەڵێی هیچ زانیارییەکیان لە سەر ئەم ڕووداوە نییە.
عەین ئەسەد لە پاش بنکەی ئاسمانی بەلەد بە دووەم بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق هەژمار دەکرێت کە لە ناوچەی بەغدادی لە پارێزگای ئەنبارە و ساڵی 2003 دراوەتە سوپای ئەمریکا./.