سەرۆک کۆماری عێراق شەممەی داهاتوو دەگاتە تاران

(0) / / ئاسیا / عێراق سەید ئیبراهیم ڕەئیسی تاران فۆئاد حوسێن


Apr 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە سەرۆک کۆماری عێراق شەممەی داهاتوو سەردانی تاران بکات و لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئەم وڵاتە کۆببێتەوە.
پێگەی میدل ئیست نیوز ڕایگەیاندووە کە لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی شەممەی داهاتوو 29 ی نیسان بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تاران و لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و چەندین گەورە بەرپرسی دیکەی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
پێشتر فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندبوو کە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە زووترین کاتدا سەردانی تاران دەکات./.