سەرۆک کۆماری عێراق لە سەردانەکەی تاران کێی لە گەڵ دەبێت؟
(0) /
سەرۆک کۆماری عێراق سبەی شەممە سەردانی تاران دەکات و زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە وەزیرانی دەرەوە، سەرچاوەکانی ئاو و کارەبای وڵاتەکەیی لە گەڵ دەبێت.
ماڵپەڕی بغداد الیوم لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق سبەی شەممە سەردانی تاران دەکات.
هەر یەک لە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوە، عون زەیاب وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، زیاد عەلی فازل وەزیری کارەبا، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و چەند بەرپرسێکی دیکە لە ئەندامانی شاندەکەی هاوڕێی سەرۆک کۆماری عێراق دەبن.
سەرۆک کۆماری عێراق بڕیارە لە گەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کۆببێتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: