سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی سوریا دەکات

(0) / / ئاسیا / ئیبراهیم ڕەئیسی بەشار ئەسەد دیمەشق


Apr 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژنامەیەکی سوری ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی دیمەشق دەکات.
ڕۆژنامەی الوطن ی سوریا ڕایگەیاندووە کە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی هەفتەی داهاتوو سەردانی دیمەشق دەکات.
ڕۆژنامەی الوطن ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو سەردانی دیمەشق دەکات، سەردانەکەی دوو ڕۆژە دەبێت و لە گەڵ بەشار ئەسەد کۆدەبێتەوە.
لە ئەگەری سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ دیمەشق، ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆمارێکی ئێران لە پاش 12 ساڵ بۆ سوریا دەبێت./.