ژنێکی لوبنانی دەبێتە وتەبێژی ڕێکخراوی ناتۆ

(0) / / ئەورووپا / بەریتانیا دیمەشق فەرەح دەخلوڵڵا


Mar 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە ژنێکی لوبنانی وتەبێژیی ڕێکخراوی سەربازیی ناتۆ لە ئەستۆ بگرێت.
فەرەح دەخلوڵڵا وەک یەکەم ژنە عەرەب لە وڵاتی لوبنانەوە دەبێتە وتەبێژی ڕێکخراوی سەربازیی ناتۆ و بەمەش یەکەم ژنە بە ڕەگە عەرەبە کە ئەم پۆستە گرنگە نێودەوڵەتییە لە ئەستۆ دەگرێت.
ناوبراو بڕوانامەی ماستەری لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان هەیە و دوایین پۆستیشی وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بووە.
فەرەح دەخلوڵڵا پێش وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش لە نووسینگەی کۆمیساریای باڵای کاروباری پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دیمەشق بووە.