چاوپێکەوتنی بەشار ئەسەد و ڕەفعەت ئەسەد لە پاش 36 ساڵ

(0) / / ئاسیا / ڕەفعەت ئەسەد بەشار ئەسەد سوریا


Apr 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری سوریا و مامی لە پاش 36 ساڵ لە دیمەشق بەڕێوەچوو.
ڕەفعەت ئەسەد کە لە پاش 36 ساڵ ژیانی لە فەرەنسا و ئیسپانیا بۆ دیمەشق گەڕاوەتەوە، چاوی بە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کەوت.
ئەو چاوپێکەوتنەش چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا و بە ئامادەبوونی منداڵان و نەوەکانی ڕەفعەت ئەسەد، ماهیر ئەسەد و ئەندامانی خێزانەکەی بەشار ئەسەد بووە و بۆ یەکەم جار وێنەکەی بڵاو بووەتەوە.
ڕەفعەت ئەسەد لە ساڵی 1984 پاش ناکۆکیی لە گەڵ حافز ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا، ئەم وڵاتەی بە جێهێشت./.