گۆڕان نامەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەنێرێت

(0) / / كوردستان / عومەری سەید عەلی


Apr 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە کێشەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو کەلێنەیە کە کەوتووەیە نێوان سەرکردایەتی و فراکسیۆنی ئەم حیزبە لە پەرلەمانی عێراق. ئێستا باس لەوە دەکرێت کە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان نامەیەکی یەکلاکەرەوەی بۆ ئەو فراکسیۆنە ناردووە.

عومەری سەید عەلی نامەیەکی توندی بۆ فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ناردووە کە ئێستا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی هیوا چالاکی دەکەن.

ناوبراو لە نامەکەیدا بە ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕانی ڕاگەیاندووە کە یان بۆ ژێر پەیرەو و پرۆگرامی حیزب بگەڕێنەوە یان خوایان لە گەڵ.

دەوترێت کە ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان سەرقاڵی وەڵامدانەوەی نامەکەی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکەن./.