چی چاوەڕێی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات؟

(0) / / فایلی تایبەت / عومەری سەید عەلی


Apr 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

موڵەتەکەی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بۆ ڕێکخەری گشتی ئەم حیزبە کۆتایی هات. ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان داوایانکردووە کە گۆڕان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بکشێتەوە و کۆنفرانسە ناوخۆییەکان بەڕێوە بچێت.

عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێشتر نامەیەکی ئاراستەی فراکسیۆنی ئەم حیزبە لە بەغدا کرد و داوای ئەوەی کرد کە خۆیان یەکلایی بکەنەوە کە لە گۆڕاندا دەمێننەوە یان نە.

فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە وەڵامی نامەکەدا داوایانکرد کە حیزبەکەیان لە کابینەکەی مەسرور بارزانی بکشێتەوە و کۆنفرانس و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بەڕێوە بچێت و ڕێکخەری گشتیش دەست لە کار بکێشێتەوە.

لە پاش کۆتایی ئەو موڵەتەش، ئەگەری بەهێز ئەوەیە کە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق جیابوونەوەی خۆی ڕابگەێنێت، لە بەر ئەوەی کە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە بە ئاشکرا بێمنەتی خۆیی نیشانداوە بۆ ئەوەی کە ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان چ بڕیارێک دەدەن./.