بارزانی هەڵوێستی خۆیی لە سەر هەڵبژاردنەکان و کورسی کۆتاکان ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Apr 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان جارێکی دیکە جەختی لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەمساڵدا کردەوە.
مەسعود بارزانی لە میانەی چاوپێکەوتنی شاندێکی هاوبەشی نوێنەرایەتی وڵاتان لە شاری هەولێر جەختی لە سەر گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و دەستگرتن بە بەها دیمۆکراسییەکان و پاراستن و بەهێزکردنی بنەماکانی شەرعییەت لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەو چاوپێکەوتنەدا کورتەیەکی لە سەر پابەندبوونی هەرێم بە کەلتوری دیمۆکراسی و هەڵبژاردن بۆ شاندی میوان خستەڕوو و ئاماژەشی بەوەدا کە گەلی کوردستان قوربانی داوە بۆ ئەوەی کە بە ئازادی بژیت و بەهاکانی دیمۆکراسی جێبەجێ بکرێت و لە پاش ڕاپەڕینی ساڵی 1991 لە شەرعییەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعییەتی دەستووری ڕۆیشتووە و هەڵبژاردن کراوە.
مەسعود بارزانی وتی کە کوردستان لە سەروی هەموو بەرژەوەندییەکی دیکەوەیە و لە پێناو پاراستنی شەرعییەت و بەهاکانی دیمۆکراسی، پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت.
ناوبراو سەبارەت بە پێکهاتەکانیش وتی کە ئەوان هەر بڕیارێک بدەن ئێمە پاڵپشتییان دەکەین./.