یەکێتی و گۆڕان بۆ جاری دووەم کۆدەبنەوە

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی مستەفا سەید قادر


May 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
پاش کۆبوونەوەی ڕۆژانی ڕابردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کە بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی و مستەفا سەید قادر بەڕێوەچوو، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە هەر دوو تیمی یەکێتی و گۆڕان لە حکومەتی هەرێم کۆببنەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 3 ی ئایار یەکێتی و گۆڕان لە ئاستی حکومەتدا کۆببنەوە و ئامانج لە کۆبوونەوەکەش ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییە لە ژمارەیەک پۆستی حکومی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان.
هەروەها ئامانجێکی دیکەی کۆبوونەوەی هەر دوو لا هەڵسەنگاندنی ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە لە هەر دوو سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە پێشکەش دەکرێن./.