مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە
(0) /
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی لە پاش چەندین مانگ ناکۆکی، کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 8 ی ئایاری 2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێمیان کرد و هەر دوو لا کۆک بوون لە سەر چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای وتووێژ و هاوکاری نێوان کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدا بووە کە چەندین مانگە قوباد تاڵەبانی و تیمی وزاری یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیان کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: