مەسعود بارزانی داوایەک لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات
(0) /
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە میانەی وتارێکی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی بارزانی، داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد کە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە، پێش 18 ی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی گەورە ساز بکەن.
مەسعود بارزانی وتی: بانگەوازێک بۆ هەموو لایەنە سیاسییە کوردییەکان دەکەم تا لاپەڕەیەکی نوێ بکەنەوە و پێش 18 ی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی گەورە بکەن و تێیدا هەموو کێشەکان باس بکرێن و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
ناوبراو وتی: پێش ئەو کۆبوونەوەش داوا لە هەر دوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەکەم، کۆببنەوە تا ئەم تەمومژییە نەمێنێت و کەشێکی گونجاو بۆ ئەو کۆبوونەوە گەورەیە ساز بکەن./.
تێبينيێك بنێرە: