ئێران کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی کۆریای باشوری ئازاد کرد

(0) / / ئاسیا / سەعید خەتیب زادە


Apr 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی کۆریای باشور لە لایەن ئێرانەوە ئازاد کرا.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی کە لە پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە پێشێلکاری ئەو کەشتییە و لە سەر داوای خاوەنەکەی و هەروەها حکومەتی کۆریای باشور، فەرمانی ئازادکردنی لە لایەن دادگاوە دەرکرا.

ناوبراو وتی کە یەکێک لە هۆکارەکانی ئازادکردنی ئەو کەشتییە ئەوە بووە کە پێشتر لە ناوچەکەدا هیچ پێشێلکارییەکی نەبووە.

ئاژانسی فەرمی کۆریای باشوریش ئەمڕۆ بە پشت بەستن بە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە هەواڵی ئازادکردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی پشتڕاست کردەوە./.