هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێدەکاتەوە

(0) / / كوردستان / حەیان عەبدولغەنی


May 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری نەوتی عێرااق وتی کە بە بەرپرسانی تورکیا ڕاگەێندراوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە لە ڕۆژی شەممە 13 ی ئایار دەست پێدەکاتەوە.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق هەواڵی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە لە شەممەوە ڕاگەیاند.
وەزارەتی نەوتی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیای سۆمۆ بە کۆمپانیای بوتاشی تورکیای ڕاگەیاندووە کە لە 13 ی ئایارەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێدەکاتەوە.
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە واژۆکردنی گرێبەستەکان لە گەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ فرۆشتن و بە بازاڕکردنی نەوتی خاو لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە بە پێی میکانیزمەکانی سۆمۆ کۆتایی هاتووە./.