وەزیری نەوتی عێراق لە سەر هەناردەی نەوتی هەرێم چی دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / بەغدا عێراق حەیان عەبدولغەنی


Nov 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆکایەتی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی ئەم وڵاتە سەردانی هەولێری کرد.
وەزیری نەوتی عێراق بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی بەغدا گرنگە و لە گەڵ تورکیا لێک تێگەیشتنی باش لە سەر ئەم پرسە هەیە.
حەیان عەبدولغەنی وتی کە هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بودجە دەبێت ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکات.
ناوبراو وتی کە هەوڵ دەدەین کێشەکان چارەسەر بکەین تا بە ئاسانتر نەوتی هەرێم هەناردە بکرێتەوە و ئەمەش بۆ عێراق گرنگە.