لە ئەمریکا وەزیری نەوتی عێراق جەڵتەی مێشک لێیدا

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان عێراق وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی


Sep 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەپێی هەواڵێكی كەناڵی تەلەڤزیۆنی (عێراق 24)، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق كە ئێستا بە سەردانێك لە ئەمریكایە، لەناكاو دۆخی تەندروستیی تێكچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
كەناڵەكە ئەوەشی ڕوون كردۆتەوە كە هەریەك لە عەلا یاسری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئابووری و ژمارەیەك لە شارەزایانی بواری نەوت كە یاوەریی وەزیری نەوتی عێراق دەكەن لە سەردانەكەدا، لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق بوون كاتێك تەندروستی تێكچووە، بەڵام تاوەكوو ئێستا نە وەزارەتی نەوتی عێراق و نە باڵوێزخانەی عێراق لە واشنتۆن هیچ راگەیاندراوێكیان لەمبارەیەوە بڵاو نەكردۆتەوە.
هەروەك ئاشكرای كردووە كە تێكچوونی تەندروستیی وەزیری نەوتی عێراق، بەهۆی جەڵتەی دەماغ بووە و پاش ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە، بەڵام هێشتا ڕێگەنەدراوە لە نەخۆشخانە دەربچێت و ئەگەر هەیە دوو ڕۆژ بمێنێتەوە.