بۆ بەنداوەکانی کوردستان تەواو نەکراون؟

(0) / / كوردستان / بێگەرد تاڵەبانی


May 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان هۆکاری تەواونەبوونی بەنداوەکانی هەرێمی ئاشکرا کرد.
بێگەرد تاڵەبانی وتی کە ئێستا چوار بەنداو تەواو بوون و لە کۆمپانیاکان وەرگیراونەتەوە و تەنانەت تاقیکراونەتەوە بۆ ئەوەی ئاو گلبدەنەوە و تەنانەت بەشێکیان سەرڕێژبوون.
وەزیری کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان وتی کە چوار بەنداو ماون و کارکردنیان تەواو نەبووە، هۆکاری تەواونەبوونەکەشی بۆ نەبوونی بودجە دەگەڕێتەوە کە نەتوانراوە پاڵپشتی کۆمپانیاکان بکرێت.
بێگەرد تاڵەبانی ڕایگەیاند کە لە پلاندایە چوار بەنداوی ستراتیژی لە گەڵ حکومەتی عێراق درووست بکرێت./.