کۆشکی سپی: مووشەکە دوورهاوێژەکان ڕادەستی ئۆکراینا ناکەین

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ئۆکراینا


May 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
حکومەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتن وەک ڕابردوو ویستی ئەوەی نییە وەک ڕادەستکردنی مووشەکەکانی Storm Shadow بە کیێڤ، مووشەکە دوورهاوێژەکانی AtacMS ڕادەستی ئۆکراینا بکات.
جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە مووشەکە دوورهاوێژەکانی وەک ATACMS گۆڕانکاریی بە سەردا نەهاتووە.
کێربی ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا هێشتا ئامادەی پێدانی فڕۆکەی شەڕکەری F16 بە ئۆکراینا نییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە مووشەکی پێشکەوتووی بە توانای بڕینی مەودای 250 کیلۆمەتری بە ئۆکراینا داوە./.