پۆمپیۆ بووە فەرمانبەری کەناڵی فۆکس نیوز

(0) / / ئەمەریکا / دوناڵد ترەمپ


Apr 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە لایەن کەناڵی فۆکس نیوزەوە دامەزرا.

مایک پۆمپیۆ نوێترین کەسە کە لە حکومەتەکەی دوناڵد ترەمپەوە پەیوەندی بەم کەناڵەوە دەکات.

لە چەند هەفتەی ڕابردوو، ئەم کەناڵەی نزیک لە کۆماریخوازەکان، کیلی مەک ئەنانی بەرپرسی ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی و لاری کودلۆ ڕاوێژکاتی باڵای ئابوری ئیدارەی ترەمپی دامەزراندووە کە هەر دوو ڕۆژانە لە دوو بەرنامەی فۆکس نیوزدا بەشدار دەبن. ئەم کەناڵە هەروەها لارا ترەمپ بوکی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکاشی بە هەمان شێوە دامەزراندووە.

مایک پۆمپیۆ پاش شکستی دوناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستبەجێ پەیوەندی بە پەیمانگەی هادسۆنەوە کرد./.