ئەردۆغان لە سەر هەڵبژاردنەوەی دڵنیایی دەدات

(0) / / ئەورووپا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


May 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا و کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 28 ی ئایاری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە دڵنیایە خەڵک ئەمجارەش ئەو هەڵدەبژێرنەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە لە هەڵبژاردنەکانی 14 ی ئایار سەرەڕای بە دەستهێنانی لە سەدا 49.51 ی دەنگەکان لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو ببێتەوە بە سەرۆک کۆماری تورکیا و لە گەڵ کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ گەیشتە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان، وتی کە خەڵکی تورکیا لە 28 ی ئایار دیسانەوە من هەڵدەبژێرن.
ناوبراو وتی کە " بە یارمەتی خودا، هەموومان دڵنیاین کە خەڵک بۆ خولێکی دیکەی 5 ساڵە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بە من دەسپێرن و لە خولی دووەم بە دەنگی خۆیان ئامارێکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکەن "./.