بافڵ تاڵەبانی: ئامادەین لە گەڵ گۆڕان یەک بگرینەوە

(0) / / كوردستان / بافڵ جەلال تاڵەبانی


May 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەیی حزبەکەی بۆ یەکگرتنەوە لە گەڵ بزوتنەوەی گۆڕان دەربڕی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕان، وتی: یەکێتی بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە بۆ هەنگاونان بەرەو ڕێکەوتنێکی نوێ و یەکگرتنەوە لە گەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و گومان لەوەدا نییە کە دتوانین ئامانج و خەونەکانی مام و کاک نەوشیروان مستەفا بەدی بێنین و پێکەوە تەواویان بکەین.
ناوبراو وتی کە مام جەلال و کاک نەوشیروان مستەفا لە دوا پرۆژە و هەنگاوی سیاسی ژیانیان، زۆر لە یەکەوە نزیک بوون و تا ئاستی یەکگرتنەوە هەنگاوی گەورەشیان نا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی: ئەم یادە بە دەرفەت دەزانم تا بە هەموو لایەک ڕابگەێنم کە یەکێتی ئامادەیە بۆ یەکگرتنەوە و ڕێکەوتنی نوێ لە گەڵ گۆڕان و ئەمەش ڕێگا درووستەکەی خەبات و گەیشتنە بە ئامانجە نەتەوەیی و کوردستانییەکان./.