شەڕە بۆکسەکەی پەرلەمانی کوردستان
(0) /
هەر دوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بوو بە شەڕە بۆکسیان.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بوو بە دەنگدان لە سەر پرۆژەی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان کە بە واژۆی هێمن هەورامی جێگری سەرۆک و مونا قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان بۆ کۆبوونەوەی ئەمڕۆ زیاد کرابوو.
ئەندامانی فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی لە سەر ستەیجی دەستەی سەرۆکایەتی بوو بە شەڕیان و بە هۆی ئەوەشەوە سەری زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان شکێندرا./.
تێبينيێك بنێرە: