یەکەم مانۆڕی هێزی ئاسمانی عێراق بەڕێوەچوو
(0) /
یەکەم مانۆڕی هێزی ئاسمانی عێراق بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە و فەرماندەی هێزی ئاسمانی فەرەنسا بەڕێوەچوو.
مانۆڕی هێزی ئاسمانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو.
سودانی پێشانگای فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراقی بەسەرکردەوە و چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە ئەفسەران و فەرمانبەرانی هێزی ئاسمانی ئەم وڵاتە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە بۆ یەکەم جارە ئەم وڵاتە مانۆڕی سەربازی لەم شێوەیە بە خۆوە دەبینێت.
لەم مانۆڕەدا فڕۆکەی فەرەنسیی ڕافائیل نمایش کران./.
تێبينيێك بنێرە: