مونا قەهوەچی چۆن وەڵامی یەکێتی داوەتەوە؟

(0) / / كوردستان / مونا قەهوەچی


May 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
نووسینگەی مونا قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە پێناو ئەوەی هەرێم نەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە، هاوڕابووە بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن. ڕاشیگەیاندووە کە لێدوان و هەڵسووکەوتی پەرلەمانتارانی یەکێتی هیچ بەهایەکیان نییە.
دەقی ڕوونکردنەوەی ناوبراو لە درێژەدا هاتووە:
لەدوای بەرێوەچوونی دواین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، چەندین لێدوان و هەڵسوکەوتی ناشیرین و دوور لە ئەتەکێت و رەوشتی پەرلەمانتاری لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرامبەر بەرێز سکرتێری پەرلەمان ئەنجامدراوە، لێرەوە بۆ رای گشتی رادەگەیێنین کە بەرێز سکرتێری پەرلەمان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەرکێکی تەواو یاسایی و پەیرەوی ئەنجام داوە.
لەپێناو پاراستنی دامەزراوە دەستوورییەکان و پاراستنی هەرێمی کوردستان لە چوونە ناو بۆشایی یاسایی و بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی یاسایی خۆییدا، هاوڕا بووە بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، بۆیە لێدوان و هەڵسوکەوتەکانی ئەو ژمارە کەمەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی هیچ بەهایەکیان لای سکرتێری پەرلەمان نییە و هیچ کاتێک نابنە لەمپەر لەبەردەم پابەندبوون بە یاسا بەرکارەکان و پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان.
نووسینگەی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان