مونا قەهوەچی دژی یەکێتی لێدوان دەدات

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان پەرلەمانی کوردستان مونا قەهوەچی


Feb 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
سکرتێری پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای فیدراڵی لە سەر هەڵبژاردن کارێکی نابەرپرسانە بووە.
مونا قەهوەچی ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی نەبووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی کورسی کۆتاکان لە دادگای فیدراڵی عێراق کارێکی نابەرپرسانە بووە و بەمەش خەریکە کۆی پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی و ئەزموونی هەرێم دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
قەهەوەچی ڕایگەیاندووە کە بەم سکاڵایە کەلتوری پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەرێمی کوردستان ناشیرین دەبێت.