مستەفا سەید قادر بۆ مەسعود بارزانی: هەرێمی کوردستان لەمە زیاتر بەرگە ناگرێت

(0) / / كوردستان / مستەفا سەید


May 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان داوای لە سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کردووە کە هەوڵی جیدی بدات لە پێناو بەدیهاتنی کۆدەنگی لە هەرێمی کوردستان.
مستەفا سەید قادر ڕایگەیاندووە کە " پێویستە کاک مەسعود بارزانی فراوانتر بیر بکاتەوە و هەوڵی جیدی بدات بۆ ئەوەی کۆدەنگی درووست ببێت بۆ ڕێکەوتنی لایەنەکان و کۆتایی هێنان بە کێشەکان ".
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە " دۆخێک هاتووەتە پێشەوە کە هەرێمی کوردستان لەمە زیاتر بەرگە ناگرێت، ئەگەرچی هەڵبژاردن دەکرێت بەڵام ماوەتە سەر مانگ و ڕۆژەکەی، ڕەنگە زۆر دوانەکەوێت، ڕەنگە لە 18 ی 11 ی ئەمساڵ هەڵبژاردن نەکرێت، لە بەر ئەوەی لە لایەنە هونەرییەکان کاتی زیاتریان دەوێت ".
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو بڕوایەدایە کە " لەم ماوەیەدا لایەنە سیاسییەکان دەگەنە ڕێکەوتنێک و کاتێک دیاری دەکەن و لەو کاتەدا هەڵبژاردن دەکرێت لە بەر ئەوەی کە گوشاری نێودەوڵەتی هەیە "./.