پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ڕێکخراوی ناتۆ لە چ ئاستێکدایە؟

(0) / / ئاسیا / عێراق


May 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی سەربازیی ناتۆ بۆ مسۆگەربوونی 15 ئامانجی ستراتیژی یارمەتیدەری ئەم وڵاتە دەبێت.
قەیس مەحمەداوی وتی کە ئەرک و ڕاسپاردەکانی ناتۆ لە عێراق وەک خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاریی بە سەردا نەهاتووە و ئەوەش لە سەر داوای حکومەتی بەغدایە.
ناوبراو وتی کە ناتۆ ئەرکی ڕاوێژکاریی لە مەشق و ڕاهێنانی سەربازی لە عێراقدا هەیە.
جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە بەرەو پشت بەستن بە خۆی و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونە دەرەکییەکان و بەڕێوەچوونی مانۆڕە هاوبەشەکان هەنگاو دەنێت.
مەحمەداوی وتی کە ئەرک و ڕاسپاردەی ناتۆ هاوکاریکردنی عێراقە لە گەیشتن بە 15 ئامانجی ستراتیژی و ڕەنگە مەشق و ڕاهێنانی پۆلیسی فیدراڵیش لە سەر ئاسایشی ناوخۆیی، بە داواکاری عێراق لە لایەن ناتۆوە بکرێت./.