وادەی دەنگدان لە سەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق ڕاگەێندرا
(0) /
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەنگ لە سەر پرۆژەیاسای بودجەی ئەم وڵاتە دەدرێت.
محەممەد حەلبوسی ڕایگەیاند کە ئامادەبوونی ڕەشنووسی بودجەی عێراق لە کۆمیسیۆنی دارایی لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.
ناوبراو وتی کە کۆمیسیۆنی دارایی ئامادەیە کە شەممە پرۆژەیاسای بودجە بهێنێتە هۆڵی گشتی پەرلەمان و بخرێتە دەنگدانەوە.
حەلبوسی وتی کە ئەگەرێکی زۆرە کە ڕۆژی شەممە دەنگدان لە سەر پرۆژەیاسای بودجە بکرێت.
پێشتر باس لەوە دەکرا کە محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پرۆژەیاسای بودجەی ئەم وڵاتە ناکۆکییان هەیە و ئەمەش هۆکاری دواکەوتنی پەسەندکردنی ئەم یاسایە بووە./.
تێبينيێك بنێرە: