شاخەوان عەبدوڵڵا: دانیشتنی شەممەی پەرلەمانی عێراق دواخراوە

(0) / / كوردستان / شاخەوان عەبدوڵڵا


May 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە دانیشتنی ڕۆژی شەممەی پەرلەمان بۆ دەنگدان لە سەر بودجە دواخراوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا کە لە پشکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئەو پۆستەی وەرگرتووە و زیاتر نوێنەرایەتی حیزبەکەی دەکات، ڕایگەیاندووە کە لە سەر دانیشتنی سبەی بۆ دەنگدان لە سەر ڕەشنووسی بودجە ڕەزامەند نەبووە و بەم هۆیەوە دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
پەسەندکردنی هەر دوو مادەی 13 و 14 ی ڕشنووسی بودجەی ساڵی 2023 و دوو ساڵی دواتری عێراق لە لایەن لێژنەی دارایی پەرلەمانەوە مشتومڕی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە./.