فازڵ نەبی: پرۆژەیاسای بودجە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی هێناوەتە خوار وەزیری دارایی عێراق

(0) / / كوردستان / فازڵ نەبی عێراق


May 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند کە پەسەندکردنی ڕەشنووسی بودجەی عێراق بەم شێوەیە، لە دەستدانی سەروەری هەرێمی کوردستانە.
فازڵ نەبی وتی: ئەوە بە جۆرێک دانراوە کە لە سەروەری هەرێمی کوردستان بدەن، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان هێناوەتە خوارتر لە ئاستی وەزیری دارایی عێراق.
ئەو شارەزا ئابورییە وتی: وردە وردە لێدانمان بەردەکەوێت و سەروەری هەرێمی کوردستان لە دەست دەدەین، لە لایەنی تەکنیکی لەوانەیە هەندێک شت لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بێت بەڵام لە لایەنی سەروەری هەرێم ئەو لێدانانەی بەر هەرێم کەوتوون زۆر گەورە بوون.
فازڵ نەبی وتی: لەو ڕۆژەوە کە حکومەت پێکهاتووە تا ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان لێدانی بەرکەوتووە، لێدانی زۆر گەورەش کە مرۆڤ گێژ دەکەن و ناتوانرێت جارێکی دیکە هەڵبستێتەوە./.