بڕیاردەری کۆمیسیۆن: بەشداری کۆبوونەوەکان ناکەم

(0) / / كوردستان / ئیسماعیل محەممەدعەلی


May 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمیسیارانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆیی لە سەر کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن ڕاگەیاند.
ئیسماعیل محەممەدعەلی خورماڵی ڕایگەیاند کە " دوو لە لایەنگری یان دژایەتی هیچ کەس و لایەنێک ڕایدەگەێنم لە ئێستا و داهاتوودا بەشداری هیچ کار و چالاکی و کۆبوونەوەیەکی کۆمیسیۆن ناکەم کە تێبینی و ڕەخنەی یاسایی لە سەر بێت و لە کەشێکی ئارام و تەندرووستدا نەبێت و خزمەت بە کۆی پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاشتەوایی و یەکڕیزی و پێکەوەژیان لە کوردستان نەکات ".
ناوبراو ڕایگەیاند " سەبارەت بە نوێکردنەوەی کۆمیسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان لە بەرواری 22 ی ئایاری 2023 بەدەر لەو تێبینی و ڕەخنە یاساییانەی کە هەبووە و هەیە لە سەر پرۆسەکە، بە گشتی بە حاڵەتێکی ناتەندرووستی دەبینم و وادەزانم خزمەت بەو قەناعەت و مەبدەئەی کاری بەردەوامی من ناکات "./.