ئێران: لە پاش چوار ساڵ شەڕی ئابوری، هیچ متمانەیەک بە ئەمریکا ناکرێت

(0) / / ئاسیا / سەعید خەتیب زادە


Apr 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە کە لە پاش چوار ساڵ شەڕی بەردەوامی ئابوریی ئەمریکا، هیچ متمانەیەک بەو وڵاتە ناکرێت.

سەعید خەتیب زادە لە چاوپێکەوتنی کەناڵی سی ئێن ئێن سەبارەت بە سیاسەتی ئێستای تاران لە بەرامبەر واشنتن وتی: ئێمە بە ڕاشکاوانە ڕامانگەیاندووە کە دەبێت سەرجەم سزا و گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران هەڵبگیرێن و ئەوەش لە لایەن تارانەوە پشتڕاست بکرێتەوە، تەنیا ڕێگای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئەو وڵاتەیە.

ناوبراو وتی: لە پاش چوار ساڵ شەڕی بەردەوامی ئابوری هیچ متمانەیەک بە ئەمریکییەکان ناکرێت، ئەمریکا ڕێکەوتنی ناوەکیی پێشێلکردووە و ئێستا دەبێت قەرەبووی بکاتەوە، ئەوان دەزانن کە چۆن بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: پێویستە حکومەتەکەی جۆبایدن ئەوە بە کردەوە بسەلمێنێت کە هەوڵی ڕاستکردنەوەی ڕێگا و سیاسەتە هەڵەکەی ئەمریکا لە سەردەمی دوناڵد ترەمپ دەدات.

خەتیب زادە وتی کە لە ئەگەری هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمریکا، ئێرانیش بۆ هەمان بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێکەوتنی ناوەکی دەگەڕێتەوە./.