پێشنیارێکی 6 خاڵی لە بەغداوە دراوەتە هەرێمی کوردستان
(0) /
شارەزایەکی کاروباری ئابوری ڕایگەیاندووە کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان پێشنیارێکی 6 خاڵییان داوەتە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەر دوو بڕگەی 13 و 14 ی بودجەی گشتی عێراق.
نەبیل موسەوی وردەکاری پێشنیارەکانی خستووەتەڕوو و ڕایگەیاندووە کە ئەو 6 خاڵە بریتین لە:
هەرێم ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپابیای سۆمۆ بکات.
فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە هەماهەنگی لە گەڵ کۆمپانیای سۆمۆ.
لە ئەگەری هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای تورکیاوە، حکومەتی هەرێم نەوتەکە ڕادەستی بەغدا بکات.
وەزارەتی نەوت جێگرەوە دەدۆزێتەوە بۆ فرۆشتن یان بەکارهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ناوخۆدا.
حکومەتی عێراق پابەند دەبێت بە پێدانی پارەی ئەو 400 هەزار بەرمیل نەوتە، ئەگەر لە هەرێم وەربگیرێت.
فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەکانی لە ناوخۆدا دەخرێتە سەر هەژمارێکی سەر بە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق./.
تێبينيێك بنێرە: